ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی میانمار 8 هەزاری تێپەڕاند

ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەی میانمارەوە گیانیان لەدەستداوە یاخود برینداربوون گەیشتە زیاتر لە هەشت هەزار کەس.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیای میانمار بڵاویکردەوە تا ئێستا سێ هەزار و 471 کەس بە هۆی بوومەلەرزەکەی 28ی ئازاری ڕابردووەوە گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و 671 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕوونیشیکردەوە کە هێشتا چارەنووسی 214 کەسی دیکە بەنادیاریی ماوەتەوە.

لە چەند کاتژمێری ڕابردووشدا شەپۆلێکی بارانبارین میانماری گرتەوە و دەزگاکانی بەهاناوەچوونی وڵاتەکەش ڕایاناگەیاند پێدەچێت بارانەکە ئاستەنگ بۆ کارەکانیان دروست بکات و مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیش زیاتر دەکات.

ڕۆژی 28ی ئازار دوو بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی 7.7 و 6.4 پلەی ڕێختەر میانماریان هەژاند و جگە لە زیانە گیانییەکان، زیانێکی زۆری ماددیشیان لێکەوتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە