spot_imgspot_img

عێراق لەسەر تیكتۆك بڕیار دەدات

وەزیری گواستنەوەی عێراق ئاشكرای دەكات، داواکارییەکی فەرمییان ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کردووە، بەمەبەستی قەدەغەکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک.

هیام یاسری، وەزیری گواستنەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، “لە رابردوودا داواکارییەکی فەرمییان ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کردووە، بۆ قەدەغەکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک، ئەمەش لەسەر داواکاری و خواستی زۆرێک لە خێزانە عێراقییەکان بووە”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەو تۆڕە بابەتگەلێکی زۆری تیادایە لەگەڵ کولتووری گەلی عێراق و خێزانەکانماندا ناگونجێن”.

وتیشی، “تەنیا ئێمە لەو بوارەدا خاوەن بڕیارنین، بەڵکو چاوەڕوانی وەڵامی پەرلەمانی عێراق دەکەین و ئەگەر بڕیار لەسەر قەدەغەکردنی تۆڕەکە بدەن، دەستبەجێ جێبەجێی دەکەین”.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە