ڕاگەیەندراوێک لە بەرگری شارستانی سلێمانییەوە

بەرگری شارستانی سلێمانی لەبارەی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆی بازاڕی دارەسوتاوەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت”بەپلانێکی تۆکمە توانیمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بەرگری شارستانی سلێمانی:

ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی .
دوای ئاگارکردنەوەمان لە بوونی ڕووداوێکی ئاگر لە بازاڕی مەزادخانەی سەرەوە ناسراو بە دارەسووتاوەکە، دەستبەجێ
بەسەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی، تیمەکانمان ڕووبەڕووی ئاگرێکی گەورە بوونەوە،
گەرچی شوێنی ڕووداوەکە بەهۆی سەختی و دژوارییەوە، گەیشتنی ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوەی زۆر ئەستەم کردبوو.
سەرەڕای گەورەیی ئاگرەکە و بوونی بڕێکی زۆر لە کەلوپەلی جۆراوجۆر و ئاسان بۆ سووتان کە هۆکار بوون بۆ خێرا تەشەنەکردنی،
بەڵام تیمە کارامە و دڵسۆزەکانی بەرگری شارستانی توانیان بە لێهاتوویی و خێراییەکی بەرچاوەوە ڕووبەڕووی دۆخەکە ببنەوە. بە دانانی پلانێکی تۆکمە و دابەشبوونیان بەسەر شەش قۆڵدا، توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و ڕێگری لە تەشەنەکردنی زیاتری بکەن بۆ دوکان و موڵکی دەوروبەری ناو بازاڕەکە.
جێگای خۆشحاڵییە و سوپاس بۆ خودا، کە ئەم ڕووداوە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە