ئایا بیرەوەری منداڵیمان دەسڕدرێتەوە؟

لە کورتە چیرۆکی “فۆنس، یادەوەری” لە نووسینی خۆرخی لویس بۆرگێسدا، پاڵەوان توانای سەروو سروشتی هەیە- کە ڕەنگە نیعمەتێک بێت یاخود نەفرەتێک- بۆ ئەوەی هەموو شتێکی بیربێتەوە، بەڵام بۆ زۆربەی مرۆڤەکان بە دەگمەن یادگارییەکانی پێش تەمەنی سێ یان چوار ساڵییان بەبیر دێتەوە.

تیمێکی توێژەرانی دەروونناسی لە زانکۆی یێڵ، لە توێژینەوەیەکیاندا دەریانخستووە، ڕەنگە ڕوونکردنەوەیەکی زانستی ئاڵۆزتر هەبێت، دیاردەیەکی نهێنی ناسراوە بە “بیرچوونەوەی کۆرپە”، کە دەبێتە هۆی ئەوەی کۆرپە ڕووداوە تایبەتەکان لەبیربکات.

نیک تورک-براون، مامۆستای دەروونناسی لە زانکۆی یێڵ دەڵێت: “تایبەتمەندییەکانی ئەم جۆرە یادەوەرییە، کە ئێمە پێی دەڵێین یادەوەریی ئەپیزۆدی، ئەوەیە کە دەتوانیت بۆ کەسانی دیکە وەسفی بکەیت.

تیمەکە دەڵێن: “زیادبوونی چالاکییەکان لە هیپۆکامپوسدا لەکاتی بینینی وێنەکانی پێشتر نەبینراو پەیوەندی بە ڕەفتاری بینراوی دواترەوە هەبووە کە لەسەر بنەمای بیرەوەرییە، لە تەمەنی نزیکەی یەک ساڵییەوە دەستیپێکردووە، ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە توانای کۆدکردنی یادەوەرییە تاکەکەسییەکان لە سەرەتای کۆرپەییەوە دەستپێدەکات”.

بەپێی قسەکانی پۆڵ فرانکلاند و ئادەم ڕامساران لە نەخۆشخانەی منداڵانی نەخۆش لە تۆرۆنتۆ کە شرۆڤەیەکیان لەسەر ئەو بابەتە لە گۆڤاری زانستدا بڵاوکردووەتەوە، منداڵان “بیرەوەریی زوو تێپەڕ” پێکدەهێنن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە