وەزارەتی نەوتی عێڕاق داوای دەستپیکردنەوەی دانوستان دەکات بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و دەڵێت”راگەیێندراوەکەى ئەپیکور چەواشەکار و هەڵەیە”.
وەزارەتی نەوتی عێڕاق، ئەمڕۆ هەینی 4ـی نیسانی 2025، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدەکات، راگەیێندراوەکەى ئەپیکور چەواشەکار و هەڵەیە، ئێمە لەوەزارەت کارمان کردووە بۆئەوەی هەناردەی نەوت بەپێی یاسای بودجە لە نزیکترین کاتدا دەستپێبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، وەک وەزارەت داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی دروستی هەموارکردنی یاسای بودجە کە لە 2ـی شوباتی 2025 پەسەندکرا، بۆ ئەوەی هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە بە زووترین کات دەست پێبکات.
وەزارەتەکە ئەوەشێ خستۆتەڕوو، حکومەت هەنگاوی گرنگ و جددی ناوە بۆ نیشاندانی نیەتپاکی خۆی لە دانوستانەکان و دڵنیابوون لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردۆتەوە کە فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی چوارچێوەی نایاسایی لە دەرەوەی بەرپرسیارێتی سۆمۆ و میکانیزمەکانی فرۆشتنی، پێشێلکردنی مافەکانی گەلی عێراقە.
