هەسەدە و تورکیا دەگەنە ڕێککەوتن

ڕێککەتنێکی ڕانەگەیەندراو بۆ وەستاندنی شەڕ و پاشەکشەی تورکیا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە کراوە.

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە بلاویکردەوە، ئاگربەستێکی ڕانەگەیەندراو لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و تورکیا بۆ وەستاندنی شەڕ و هێرشەکان کراوە، ئەمەش بە ئامانجی هێورکردنەوەی دۆخەکە لەناوچەکە بووە.

بەپێی بڵاوکرداوەکەی ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە، ئاگربەستەکە بەمەبەستی جێگیرکردنەوەی سەربازی لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات لەلایەک، و کشانەوەی بەکرێگیراوان و هاتنە ناوەوەی لایەنی سێیەم لەلایەکی دیکەوە لە بەنداوی تشرین و دەوروبەری.

بەپێی ئاگربەستەکە، بەنداوی تشرین لە ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی باکوور و خۆسەر دەمێنێتەوە.

هەربەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەگەر هیچ سەرپێچییەک لەم ئاگربەستە کاتییە نەکرا، ڕەنگە بەم زووانە ئاگربەست و ڕێککەوتنەکە بە سەرپەرشتی نێودەوڵەتی ڕابگەیەنرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە