بۆچی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سووریا؟

شارەزایەکی بواری ئەمنی هۆکاری پشت هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر سووریا دەخاتەڕوو و دەڵێت”ئیسرائیل ڕێگە نادات موترسی لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی دروستبێت”.

ئەحمەد ئەلتەمیمی، شارەزای بواری ئەمنی ڕۆژی پێنجشەممە (3ـی نیسانی 2025) ڕایگەیاند، سێ هۆکاری سەرەکی هەن لە پشت ئەنجامدانی زیاتر لە دەیان هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل لە ناوەڕاستی سووریا، کە ناوەندی توێژینەوەی زانستی لە دیمەشق و بنکەی ئاسمانی حەما و بنکەی ئاسمانی T-4 لە حومس کردە ئامانج.

تەمیمی بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە ، ئیسرائیل 30 بۆ 35 هێرشی ئاسمانی بۆسەر 9 ئامانج لە ناوخۆی سووریا ئەنجامداوە، دیارترینیان فڕۆکەخانەی سەربازیی حەما و بنکەی T-4 بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بنکانە لە بنەڕەتدا لە دوای ڕووداوەکانی 8ـی کانوونی لەناوچوون و خزمەت دەرچوون

تەمیمی ڕوونیشیکردەوە، ڕەنگە ئەو بۆردومانانەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدران هۆکارێکی رانەگەیەندراوی هەبوبێت، ئەویش بۆ ڕێگریکردنە لە پلانێکی تورکیا بۆ گۆڕینی ئەو بنکانە بۆ خاڵی جێگیرکردن بۆ هێزەکانی، بە پشتبەستن بەو ڕێکەوتنانەی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی دیمەشق ئەنجامدراون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەنقەرە هەوڵدەدات پێگەیەک لە ناوچە گرنگەکانی سووریادا بەدەستبهێنێت.

تەمیمی جەختیشیکردەوە، ڕەنگە ئەم هەڵمەتانە پەیامێکی ئەمریکی بێت بۆ ئەنقەرە، کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات کە تورکیا ناتوانێت سنوورە جوگرافییە سەربازییە دیاریکراوەکانی تێپەڕێنێت، و پەیامێکە بۆ تورکیا کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئیدارەی ئەمریکا و هەروەها ئیسرائیل نایانەوێت تورکیا لە دەرەوەی فڕۆکەخانەی سەربازیی حەما دەسەڵاتی فراوانتر بێت بۆ ناو سووریا.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە