بەبۆنەی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووسی دیاری کرد بەڵێن ساڵح، یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کرد.
لە بەشێکی پەیامەکەدا، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان دەڵێت: “سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم و هاوکارانم لە یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان دەگەیەنینە هەمووان، بۆ کۆچی دوایی ئازیز و برامان کاکە بەڵێن ئەحمەد ساڵح، نزاخوازین کە پەروەردگاری میهرەبان، رۆحی ئەو ئازیزەمان شاد بکات و سەبوری و ئارامیش بە دڵ و دەروونی هەمووان ببەخشێت”.
ڕۆژی 30ی ئازاری 2025، بەڵێن ساڵح، ڕۆژنامەنووسی دیاری کوردی دەنگی ئەمریکا و برای بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دەقی پەیامەکە
بەناوی پەروەردگاری بەدیهێنەر
بروسکەی ماتەمینی
سڵاو و دڵنەوایی
برای بەرێزم؛ جەنابی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق.
بنەماڵە و خانەوادە و دۆستان و هاوڕێیانی کاکە بەڵێن.
سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم و هاوکارانم لە یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان دەگەیەنینە هەمووان.
بۆ کۆچی دوایی ئازیز و برامان کاکە بەڵێن ئەحمەد ساڵح، نزاخوازین کە پەروەردگاری میهرەبان، رۆحی ئەو ئازیزەمان شاد بکات و سەبوری و ئارامیش بە دڵ و دەروونی هەمووان ببەخشێ.
کۆچی دوایی کاکە بەڵێن، کەلێنێک دەخاتە نێو بناغەی پتەوی کاری ڕاستەقینەی میدیا و لەدەستدانی هزر و دیدێکی سەنگینی کوردەواریانەی جوان و ڕەسەن بوو لە میدیای جیهانی و کوردیدا و بە ژیان ئاواییان، بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا و ئەمریکا و کوردستان و عێراق، گەورە میدیاکارێکی خاوەن ئەزموون بە سەلیقەی لەدەستدا.
ڕۆحی کاکە بەڵێن شاد، پەروەردگاری بەرز و باڵا سەبوری هەمووان بدات.
یاسین مەحمود ڕەشید
سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان – سلێمانی
3-4-2025
