بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7:30ی خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتیی (ئەردەوان حەسەن) لە چیای برادۆست دۆزرایەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی مێرگەسۆر کرا، دواتر بۆ توێکاریی پزیشکی رەوانەی پزیشکی دادی لە سۆران کرا.
باس لەوەشدەکات، “ناوبراو دوێنێ بەمەبەستی هێنانی گیای بەهاری ڕووی لە چیای برادۆست کردبوو، بەڵام ونبووبوو لە دوێنێ شەوەوە گەڕانی تیمەکانمان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامبوو تا ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە”.
