ئیسرائیل سووریای بۆردومان کرد

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند شوینێکیان لە سووریا بۆمباران کرد.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە ئاسمانی سووریادا دەسوڕێنەوە و چەند شوێنێکیان بۆردوومانکردووە، هاوکات دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێزیش بیستراون.

ئەوەشی خستەروو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی زانستییان لەگەڕەکێکی دیمەشق کردووەتە ئامانج. بە پێی ئاژانسی سانا، تەنیا  دیمەشق نەکراوەتەوە ئامانج ، بەڵکوو فڕۆکەخانەی سەربازیی حەما و دەوروبەری فڕۆکەخانەی T4ـی سەربازیی حمسیش بەچڕی بۆردوومانکراون.

لەلایەکی ترەوە و ️بەپێی ئاماری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەهێرشەکاندا زیاتر لە ١٥ ئەندامی وەزارەتی بەرگری سووریا کوژران و بریندار بوون.

هاوکات، دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی ئیسرائیل چوونەتە جەبەلیا لە نزیک شاری نوا لە دەوروبەری درعا لە باشووری سووریا.

️️بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، چل و هەشت ئامانج لەناوبراون، کە بریتین لە کۆگای چەک و تەقەمەنی، بارەگاو ناوەند، ئۆتۆمبێل.

 

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە