spot_imgspot_img

یۆنان خەرجییەکانی بەرگری بەرز دەکاتەوە

یۆنان دەبێتە نوێترین وڵاتی یەکێتی ئەوروپا کە خەرجییەکانی بەرگری بەرز دەکاتەوە.

حکومەتی یۆنان بەنیازە لە ماوەی 12 ساڵی داهاتوودا (27 ملیار دۆلار) لە بواری بەرگریدا بخاتە گەڕ و  سەرۆکوەزیرانی یۆنانیش پلانەکەی بە گرنگترین چاکسازی سەربازی لە مێژووی وڵاتەکەیدا وەسفکردووە. میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگەیاند، بودجەی دیاریکراو بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای بەرگری نوێ و بەهێزکردنی پیشەسازی چەکی ناوخۆیی یۆنان تەرخان دەکرێت.

ڕاشیگەیاند، ئامانجمان ئەوەیە یۆنان یەکێک لە سیستمە بەرگرییە مۆدێرنەکانی ئەوروپای هەبێت.

تاکیس داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد بە گشتی پێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە پێناسە بکاتەوە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی مانۆڕە سەربازییەکانی تورکیا و شەڕی ڕووسیا دژی ئۆکراین و کارنامەی “ئەمریکا یەکەم” لە لایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە.

بەپێی ئەوەی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دوای کۆبوونەوەی لوتکە کە لە ٦ی ئازار لە برۆکسل بەڕێوەچوو، ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ زیادکردنی خەرجییە بەرگرییەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین و سیاسەتە ناڕوونەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە