هەفتەی داهاتوو هاوکاری هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە هەموو ڕێکارە دارایی و ژمێرکارییەکانی تەواوکردووە و هەفتەی داهاتوو هاوکاری دارایی هاوپەیمانان دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

میدیای سەر بە پارتی بڵاویکردەوە”بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دا هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ  بەسەر پێشمەرگەدا دابەشبکرێت”.

جێی باسە مانگانە هاوکاری هاوپەیمانان کە بڕەکەی 20 ،لیۆن دۆلارە بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت و بۆ هەر مانگێک بەشێک لە پێشمەرگە ئەو هاوکارییە وەردەگرن.

ئەم هاوکارییانەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە لە سەردەمی شەری داعشەوە بەردەوامە و وەک پاڵپشتییەک بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دابینکراوە، کە بەشێکی ئەو هاوکارییانە بۆ پێداویستی لۆجستییە و ئەوەی کە دەمێنێتەوە دەکرێت بە هاوکاریی دارایی و هەر پێشمەرگەیەک سەرووی 230 هەزار دینار وەردەگرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ساڵانی ڕابردوودا بڕی ئەو هاوکارییەی لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابینکرابوو زۆرتربوو و بە بڕیارێک بڕیاردرا بۆ نیوە کەمبکرێتەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە