ترەمپ بۆمبێکی پڕ لەباج بەسەر جیهاندا دەبارێنیت

سەرۆکی ئەمریکا پاکیجێکی گەورەی سزا بەسەر زۆرێک لە وڵاتان ئامادەکردووە و پێشبینی دەکرێت لەماوەکانی داهاتوودا دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.

ڕۆژنامەی گواردیان بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پاکێجێکی گەورەی باجی ئامادەکردووە و بەنیازە بەسەر بەشێک لە وڵاتاندا بیسەپینیت، بەتایبەت ئەو وڵاتانەی نا هاوسەنگی بازرگانییان هەیە، واتە قەبارەی هەناردەیان بۆ ئەمەریکا زۆر زیاترە لە قەبارەی هاوردەیان.

ترەمپ، دوێنێ 2ـی نیسانی بە رۆژی رزگاری ناوزەند کردوە و دەڵێت”ئەو بەرەنگاربونەوە گومرگییانەی لەم هەفتەیەدا رادەگەیەنرێن، هەمو وڵاتان دەگرێتەوە نەک تەنها ژمارەیەکی سنووردار”.

عێراق، یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ناهاوسەنگی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکادا هەیە، لە ساڵی 2023 عێراق بە بەهای نزیکەی 9 ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی ئەو وڵاتە کردوە، لەنێویاندا بایی 6 ملیار دۆلار نەوتی خاو،بەڵام لەبەرامبەردا بەبەهای تەنها یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئەمریکاوە هاوردە کردوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە