کەشناسی هەرێم هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆ هەرێم ڕادەگەیەنێت و دەڵێت” تاوە بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت”.
کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 02- 04- 2025 ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى شەپۆلێکى نمە باران و هەورە تریشقە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سەرەتای شەپۆلەکە لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک دەست پێدەکات پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە, وە لەبەشێک ناوچە شاخاویەکانى پارێزگای دهۆک شێوازى دابارین هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ تاوە بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە وە لە درەگانى شەودا دابارین کۆتایی پێدێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، پلەکانی گەرما لە دهۆک روو لە دابەزین دەکات، و لەسەرجەم ناوچەکانی تر بە جێگیری دەمێنێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆک : 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 29پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی
