بارزانی لە رێگەی تەلەفۆنەوە سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح کرد

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقەوە کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا مەسعود بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە بەرهەم ساڵح و بنەماڵەکەیان ڕاگەیاند بۆ کۆچی دوایی بەڵێن ساڵح-ی برای.

ڕۆژی 30ی ئازاری 2025، بەڵێن ساڵح، ڕۆژنامەنووسی دیاری کوردی دەنگی ئەمریکا و برای بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە