spot_imgspot_img

سەدا 70ی هۆتێل و ناوچە گەشتیارییەکانی سلێمانی پڕبوون لە گەشتیار

وتەبێژی گەشتو‌گوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە سێیەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا 70%ـی هۆتێل‌ و ناوچە گەشتیارییەکان پڕبوون ‌لە گەشتیار.

گۆران قادر، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند: لە سێیەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە، هاتنی گەشتیاران بەلێشاو بۆ ‏شاری سلێمانی دەستیپێكردووە و سەرجەم هۆتێل‌ و ناوچە گەشتیارییەکان ئامادەكارییان بۆ هاتنی گەشتیار كردووە.

باسی لەوەشکرد: ئەوەی تائێستا بە ئێمە گەیشتووە، 70%ـی هۆتێل‌ و ناوچە گەشتیارییەکان پڕبوون لە گەشتیار و شوێنیان نەماوە، هاوکات زیاد لە 100 گروپی گەشتیاری، لەم چەند ڕۆژەدا سەردانی شاری ‏سلێمانییان كردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە شاری سلێمانی شوێنی ‏مانەوەی یەك كەس لە پێنج هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا نزیكەی ‏‏100 دۆلار.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە