spot_imgspot_img

پلانێکی شاومی بۆ دەستخستنی 5 ملیار دۆلار ئاشکرا دەکرێت

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە دەست ئاژانسی ڕۆیتەرز کەوتووە ، کۆمپانیای شاومی چینی کە بەرهەمهێنەری مۆبایلە زیرەکەکان و ئۆتۆمبێلی کارەباییە هەوڵدەدات تا 5.27 ملیار دۆلار لە ئۆفەرێکی فرۆشتنی پشکەکانیدا قازانج بکات.

لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە کە پشکەکان لە جۆری “بی”ی لاوەکین و بە نرخی 52.80 تا 54.60 دۆلاری هۆنگ کۆنگ دەفرۆشرێن.

کۆمپانیاکە ٧٥٠ ملیۆن پشکی ئاستی بی بە داشکاندنی لەسەدا 4.2 بۆ 7.4 دەفرۆشێت.

لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە کە داهاتی فرۆشتنەکە بۆ فراوانکردنی چالاکییەکانی کۆمپانیاکە و وەبەرهێنان لە توێژینەوە و پەرەپێدانی تەکنەلۆژی و مەبەستی گشتی تەرخان دەکرێت.

هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای شاومی ڕایگەیاند، داهاتی چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 50% زیادیکردووە و ئەوەشی خستەڕوو کە ئامانجی ئەمساڵی بریتییە لە بەرزکردنەوەی ژمارەی بەرهەمی ئۆتۆمبێلی کارەبایییەکانی لە 300 هەزارەوە بۆ 350 هەزار ئۆتۆمبێل.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە