پێنج ڕاوچی لەکاتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی ڕاوی ماسیدا پێنج ڕاوچی دەستگیر كران و دەستیش گراوە بەسەر ژمارەیەك ماسی و تۆڕدا.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، چاودێریکردن و پاراستنی سنورە ئاویەکان لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بەردەوامە و لە ڕێگەی مەفرەزەی گەڕۆک و خاڵی چاودێری بەچڕی چاودێری دەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لەو چوارچێوەیەدا و مەفرەزە هاوبەشەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدصادق و بنکەی بەرزنجە بەسەرپەرشتی ئەفسەری بەشی ناوبراو تەنها لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا (٦) دەرچونی مەیدانیان ئەنجامداوە لە ناو دەریاچەی دەربەندیخان لەسنوری گوندەکانی (ناوگردان ، کەڵتەک ، کەڵوڕان ، چەمی دۆمان).

ئاشكراشی كردووە، لەو دەرچونانەدا توانراوە (٥) ڕاوچی دەستگیر بکرێن و هاوکات دەستگیراوە بەسەر (٤) تۆڕ و ژمارەیە ماسی قەبارە جیاوازی ڕاوکراودا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەم دەستگیر کراوان و کەل و پەلە دەست بەسەردا گیراوەکان کراوەتەوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لە دژیان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە