spot_imgspot_img

داوای باشکردنی شایستەی ژینگەپارێزان دەکرێت

ڕێکخراوی ئایندە داوای باشکردنی شایستەی ژینگەپارێزان لە کۆمپانیاکانی پاککەرەوە دەکات و لەسەر جەژنانەش هاتە دەنگ و دەڵێت”هیچ یاسایەک نیە بۆ سزادانیان”.

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین بەرگری لە ژینگەپارێزان بکەین، و داوادەکەین خەڵک جەژنانەیان پێ بدەن پێش ئەوەی خۆیان داوای بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە پێمان ڕاگەیەندراوە هیچ یاسایەکی تایبەت نییە بەبوونی سزادانی ژینگەپارێزان لەبەرامبەر وەرگرتنی جەژنانە، بەڵکو ئەوە کۆمپانیاکان خۆیان دایانناوە.

دەقی بڵاوکراوەکەی ڕێکخراوی ئایندە:

لێدوانی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە بڕیاری هەندێ لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە پاککەرەوە، کە ساڵانە لە مانگی ڕەمەزان و بەشێک لە بۆنەکانی تر ئاماژە بەوە دەکەن، هەر ژینگەپارێزێک داوای جەژنانە بکات ئەوا بە بڕی (٥۰۰)هەزار دینار سزا دەدرێن.

ئێمه وەکو ڕێکخراو، بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین بەرگری لە ژینگەپارێزان بکەین، ماوەی دەساڵە داوا لە هاوڵاتیانی ئازیز دەکەین جەژنانە و دیاری بدەن بە ژینگەپارێزان، پێش ئەوەی خۆیان داوا بکەن، بۆ ئەوەی بیانوو نەدرێتە دەست کۆمپانیاکان سزایان بدەن.

هەر ئەمڕۆ پەیوەندیمان بە بەڕێزان لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە کرد سەبارەت بەو سزایە، بەڕێزان ئاماژەیان بەوە کرد،(هیچ یاسایەک) تایبەت بەو سزایە بونی نیە، واتە ئەو بڕیارە کۆمپانیاکان خۆیان داویانە.

ئێمە داوا لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە ژینگەپارێزان دەکەین، بیر لە باشترکردن و چاکترکردنی ژیانی ژینگەپارێزان بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش داوای جەژنانە لە خەڵکی نەکەن.

داواش لە هاوڵاتیان و دووکاندار و شوێنە گشتییەکان دەکەین وەکو وەفایەک خۆیان دەستپێشخەری بکەن و جەژنانە و دیارییان پێبدەن، پێش ئەوەی خۆیان داوا بکەن، دڵنیابن ماڵ بە بەخشین کەم ناکات.

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە ۲٦/ئازار/۲۰۲٥

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە