تیمێکی زانایانی زانکۆی پرینستۆن و تاقیگەی جێت پڕۆپولشنی ناسا (JPL) ڕۆژی چوارشەممە (26ی ئازاری 2025) سەرکەوتوو بوون لە بەرهەمهێنانی بڕێکی کەم لە کارەبا بە سوود وەرگرتن لە خولانەوەی زەوی لە کێڵگە موگناتیسییەکەیدا، ئەمەش دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ پەرەپێدانی سەرچاوەیەکی نوێی وزەی پاک و چالاک.
تیمی لێکۆڵینەوەکە لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکاندا ڕایانگەیاندووە، “ئەو تاقیکردنەوەیە بریتی بووە لە بەکارهێنانی سلندەرێکی کون و بەدرێژی 29.9 سم کە لە فێرایتی زینکی مەنگەنیز دروستکراوە، مادەیەکە بەهۆی توانای هاندانی جوڵەی کێڵگە موگناتیسییەکانەوە هەڵبژێردراوە. سلندەرەکە لە تاقیگەیەکی تەواو تاریک و بێ پەنجەرە دانراوە بۆ ئەوەی دوور بکەوێتەوە لە هەر کاریگەرییەکی دەرەکی”.
ئەوان ئاماژەیان بەوە کردووە کە “سلندەرەکە لە دۆخێکی ‘مەیل’ دانراوە کە وایکردووە لەگەڵ هیچ کام لە ئاراستەکاندا یەک نەگرێتەوە نە لەگەڵ خولانەوەی زەوی و نە لەگەڵ کێڵگە موگناتیسییەکەدا بەڵکو ئەم دوو ئاراستەیە بە گۆشەیەکی ڕاست ببڕێت”.
بەپێی بایاننامەکە زناکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، سلندەرەکە لەناو تاقیگەکەدا بە جێگیری ماوەتەوە، بەڵام خولانەوەی زەوی لەڕێگەی کێڵگە موگناتیسییەکەیەوە بووە هۆی ئەوەی هێزێکی موگناتیسی بخرێتە سەر ئەلکترۆنەکانی ناوەوەی، کاتێک گۆشەی سلندەرەکە گۆڕدرا ، ئەم هێزە نەما جەختیش “کاریگەرییەکە دەگەڕێتەوە بۆ خودی خولانەوەی زەوی”.
زاناکان ئەم ئەنجامانەیان بە “سەلماندنی سەرەتایی چەمک” وەسف کردووە، ڕوونی دەکەنەوە کە ئەم ئەنجامە دەتوانێت ببێتە خاڵی دەستپێک بۆ توێژینەوەکانی داهاتوو کە ئامانجیان بەرهەمهێنانی بڕێکی زیاتر لە کارەبایە بە بەکارهێنانی کێڵگەی موگناتیسی زەوی”.
شایەنی باسە کە ئارەزووی جیهانی بۆ پەرەپێدانی سەرچاوەی وزەی پاک و بەردەوام لە گەشەکردندایە، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سووتەمەنی بەردینی، وەک خەڵوز و نەوت.
وزەی خۆر و با وەک سەرچاوەی سەرەکی وزەی نوێبووەوە سەریانهەڵداوە، لەگەڵ وزەی گەرمی زەوی کە گەرمی زەوی بەکاردەهێنێت و وزەی کارەبای ئاویی کە پشت بە ئاوی لێشاو دەبەستێت.
هاوکات، ڕەوتی بەرەو وزەی ئەتۆمی خەریکە زەبری زیاتر لەخۆدەگرێت و لە ئێستادا نزیکەی 10%ی کارەبای جیهان دابین دەکات، بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی ئەتۆمی جیهانی. هەرچەندە وزەی ئەتۆمی بەهۆی سنوورداربوونی بەردەستبوونی سووتەمەنی نوێ نابێتەوە، بەڵام بڕێکی کەمی بەسە بۆ بەرهەمهێنانی بڕێکی زۆر کارەبا، ئەمەش وایکردووە ببێتە بژاردەیەکی ئومێدبەخش بۆ گواستنەوە بۆ داهاتوویەکی بەردەوامتر.