پۆڵەندا لە هەوڵی دەرکردنی یاسایەکدایە بۆ ڕاگرتنی مافی پەنابەری

حکومەتی پۆڵەندا هەوڵدەدات ڕێوشوێنی توندتر لە دژی کۆچبەری نایاسایی جێبەجێ بکات. دۆناڵد توسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا لەم دواییانەدا داوای لە ئەندرێج دودا، سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی کرد، یاسایەک واژۆ بکات، کە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە و مافی پەنابەری لە پۆڵەندا هەڵپەساردووە.

دۆناڵد تاسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا پێش کۆنفرانسێک لە برۆکسل ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ دەمەوێت بانگەوازێکی زۆر بە گەرمی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار بکەم کە بە زووترین کات پڕۆژە یاساکە واژۆ بکات باشترە ئەمڕۆ بێت،کە بتوانین داوای مافی پەنابەری بۆ ماوەیەکی کاتی ڕابگرین”.

بەپێی زانیاریەکان، ئەم پڕۆژە یاسایە لە مانگی شوباتدا لەلایەن ئەنجومەنی پیران و پەرلەمانی پۆڵەندا دەنگی لەسەر درا و حکومەتی پۆڵەندا وەک ئامرازێکی سەرەکی بۆ پاراستنی سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ بیلاڕووس دەزانێت، لە ئێستاوە ڕێسایەک هەیە و هەر کە سەرۆک کۆمار یاساکە واژۆ دەکات، جێبەجێ دەکرێت و لە کۆبوونەوەی داهاتووی کابینەی حکومەت کە ڕۆژی سێشەممەی داهاتووە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی بەدواداچوونەکان، توسک ترسی ئەوەی هەیە کە حکومەتی دراوسێی بێلاڕووس بە سەرۆکایەتی ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ پلانی زیاتری “هێرشی تێکەڵاو” بۆ سەر پۆڵەندا و وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا کە سنوورێکیان لەگەڵ بێلاڕووس هەیە بە وتەی توسک جارێکی دیکە فشارەکان لەسەر سنوور زیاتر دەبن.

پەرلەمانتارانی پۆڵەندا کە دەنگیان بە یاساکە داوە دەڵێن دەیانەوێت ئەو یاسایە تێپەڕێنن بۆ ئەوەی پەیامێک بۆ هەردوو وڵاتی ڕووسیا و بیلاڕوس بنێرن کە پۆڵەندا ئاسایشی سنوورەکانی بە جددی وەردەگرێت. شیمۆن هۆلۆنیا، سەرۆکی پەرلەمانی سێجمی پۆڵەندا ڕایگەیاند، یاساکە وەک “هەنگاوێکی پێشوەختە” سەیر دەکرێت.

لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا فشارەکان لەسەر سنووری پۆڵندا زیادی کردووە، بۆیە یاساکە وەک ئاماژەیەکی پێویست دادەنرێت بۆ ئەوەی خاکی پۆڵەندا پارێزراو بێت.

زۆرێک لە پۆڵەندیەکان بە قووڵی نیگەرانن لە دۆخی ئێستای جیۆپۆلەتیکی بەتایبەتی دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە شوباتی 2022، ئەگەر ڕووسیا توانی دوای کۆتایی هاتنی ململانێکان ئۆکراینا کۆنترۆڵ بکات، زۆربەی پۆڵەنديیەکان ترسیان لەوە هەیە وڵاتەکەیان ببێتە یەکێک لە وڵاتانی داهاتوو کە بکەوێتە ژێر کاریگەری ڕووسیا، شتێک کە زیاتر لە 40 ساڵە بەدەستیەوە دەناڵێنن، لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم لە ساڵی 1945 تا کۆتاییەکانی 1980.

ڕەتکردنەوەی پۆڵەندا بۆ جێبەجێکردنی پەیمانی کۆچبەری ئەوروپا لە سەرەتای مانگی ئازارەوە دەستی پێکرد حکومەتی پۆڵەندا دژایەتی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پەیمانی یەکێتی ئەوروپا بۆ کۆچ و پەنابەری دووپاتکردەوە، بەتایبەتی سەبارەت بە بنەمای “هاودەنگی”، کە پێویستە پۆڵەندا کۆچبەرانی نیشتەجێکراوی وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا وەربگرێت، وەک ئیتاڵیا، یۆنان و ئیسپانیا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە