وەزارەتی ناخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەو ماتۆڕسوارانەی لە ترافیک لایت و شەقامەکاندا بە پێچەوانەی ئاراستە دەڕۆن، لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ماتۆڕسوارەکان لە ترافیک لایتی سوور ناوەستن، پێچەوانەی ئاراستەی شەقامەکان دەڕۆن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ماتۆڕسوارەکان ڕێزی مافی شۆفێر و ئۆتۆمبێل لە ترافیک لایت و شەقامەکان ناگرن و بوونەتە هەڕەشە بەسەر ژیانی خۆیان و خەڵکی دیکەش لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت و دەست بەسەر ماتۆڕەکانیان دادەگیرێت.
ڕاشیگەیاند، مۆڵەت دراوەتە کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن (دیلیڤەری) تا خۆیان لەگەڵ یاساکانی هاتوچۆ بگونجێنن، بە پێچەوانەوە لە ئایندەیەکی نزیک هەر کۆمپانیا و ماتۆڕسوارێک تۆمارنەکرابێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.
