لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا سیستەمی زیرەکی دەستکرد لە پێشبینییەکان تێپەڕیوە، لە بوارە ئاڵۆزەکانی وەک بیرکاری و بەرنامەسازی و دەستنیشانکردنی پزیشکیدا لە مرۆڤ باشتر بووە، هاوکات لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا ئەم سیستەمە ئاڵۆزتر و زیرەکتر دەبێت.
بەم زووانە، ڕەنگە لە ساڵی 2026، 2027 یان تەنانەت ئەمساڵیش کۆمپانیایەکی AI دەستکەوتێکی مێژوویی ڕابگەیەنێت بەناوی” لەدایکبوونی زیرەکی گشتی دەستکرد (A.G.I.)”، کە بە زیرەکی سرووش ناسراوە، کە توانای ئەنجامدانی هەموو ئەو ئەرکە مەعریفیانەی دەبێت کە مرۆڤ ئەنجامی دەدات و شێوەیەکی کاراتر کاردەکات.
AI ی سەروو مرۆیی تەنها دەستکەوتێکی تەکنیکی نابێت، بەڵکو بزوێنەرێکی ئابووری بەرچاو دەبێت کە تریلیۆنان دۆلار بەرهەم دەهێنێت و چەکێکی ستراتیژی دەبێت کە تەرازووەکە لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتانەدا دەگۆڕێت کە کۆنترۆڵی دەکەن، حکومەتەکان و کۆمپانیا گەورەکان ئاگاداری ئەم ڕاستییەن، هەربۆیە دەبینین کە سەرەتا بڕە پارەیەکی زۆر خەرج دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئەم جۆرە AI.
دونیا هێشتا ئامادە نییە
بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردۆتەوە، هێشتا زووە بۆ ئەوەی دیاری بکرێت کە ئایا AI ی سەروو زیرەک دەبێتە نیعمەتێک یان نەفرەتێک بۆ مرۆڤایەتی، بەڵام پرسیار لەسەر چەند ئاستێک دەوروژێنێت، هەروەها ڕاستییە شۆککەرەکە ئەوەیە کە زۆربەی تاک و دامەزراوەکانی جیهان هێشتا ئامادە نین مامەڵە لەگەڵ سیستەمەکانی AIی ئێستا و پێشکەوتووتر بکەن.
مەترسی نەناسینی واقیع
ئەوەی بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە لە پێشبڕکێی AIی سەروو مرۆیی، نیگەرانییەکانی ئەو کەسانەیە کە لە دڵی ئەم شۆڕشەدان، ئەندازیاران و کارگێڕانی تاقیگە پێشەنگەکان دان بەوەدا دەنێن کە ئەوەی لە تاقیگەکانیاندا ڕوودەدات تەنها پێشکەوتنێکی تەکنەلۆژی نییە، بەڵکو ساتێکە کە دەتوانێت جیهان لە قاڵب بداتەوە و گۆڕانکارییەک بەدوای خۆیدا بهێنێت کە پێشتر مرۆڤایەتی نەیبینیوە.
چیپی H100 چییە کە NVIDIA ی گەیاندە تریلیۆن دۆلار؟
سەرەڕای ئەو پێشکەوتنانەی کە بەدەست هاتوون، ڕەنگە شۆڕشی سوپەرئیستێرەنج ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی چاوەڕواننەکراو ببێتەوە، نەبوونی وزە بۆ کارپێکردنی ئەو ناوەندە زەبەلاحانەی داتا کە ئەم سیستەمە پێویستیان پێیەتی، بەڵام ڕەنگە ئەم پێشکەوتنە دە ساڵ دوابخرێت تا ساڵی 2036، هەروەها دەبێت لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ سەرهەڵدانی AGI دەست پێبکات، چونکە کاریگەرییەکانی لەسەر جیهان قووڵتر و خێراتر دەبێت لەوەی کە پێشبینی دەکرا.