گەڵامێو لەکوردەوارییدا یاپراخی لێ دروست دەکرێت، کە تاموچێژێکی تایبەتی هەیە و خواردنی دڵخوازی بەشێکی زۆری هاوڵاتییانە بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا.
لە ئێستادا گەڵامێو كەوتۆتە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و نرخی یەك كیلۆی بە 25 هەزار دینارە، كە بەهۆی ئەوەی سەرەتای بەهار و نەورۆزی ئەمساڵ كەوتە ڕەمەزانەوە و هاووڵاتیان ناچن بۆ سەیران بۆیە نرخەكەی هەرزانترە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كە نرخەكەی گەیشتە 80 هەزار دینار.
د. کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی گەڵامێو دەخاتەڕوو کە ئەمانەن:
– که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌وکردن وه‌ک هه‌وکردنی جومگه‌کان و له‌وزه‌تێن، چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆمێگا سێ و مادده دژه ئۆکسانه‌کانی دیکە.
– باشترکارکرنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و زیاتر هه‌ڵمژینی پێکهاتەکانی ناو خۆراک و که‌مکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌کانی گه‌دده و ریخۆڵه‌کان.
– یارمه‌تیی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شه‌کره له خوێندا دەدات له ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌کره‌یان هه‌یه.
-به‌هێزکردنی ئێسک و ددانه‌کان، چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به کالسیۆم.
– کۆئه‌ندامی به‌رگریی له‌ش به‌هێزدەکات و یارمه‌تیی خۆپارستن له هه‌ندێک جۆری شێرپه‌نجه دەدات.
– رێگری له سه‌وه‌فان و نه‌خۆشییه‌کانی دیکەی جومگه‌کانی له‌ش دەکات، چونکه بڕێکی زۆر مه‌نگه‌نیزی تێدایه.
– که‌مخوێنی چارەسەردەکات و رێگریشی لێدەکات، چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاسن.
– ئه‌گه‌ری تووشبوون به قه‌بزی و ده‌رئه‌نجامه‌کانی کەمدەکاتەوە.
– دڵ له نه‌خۆشی دەپارێزێت، به هۆی بوونی بڕێکی زۆر له مادده‌ی پۆتاسیۆم.
– گرژبوونی ماسولکه‌کان کەمدەکاتەوە، چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به مه‌گنیسێوم.
– رۆڵی له پێکهاتنی مادده‌ی کۆلاجیندا هه‌یه که گرنگه له پاراستنی پێست و ده‌موچاو و هێشتنه‌وه‌ی گه‌شی و گه‌نجیی روخسار.
– توانای بینین بەهێزدەکات و چاو دەپارێزێت.