spot_imgspot_img

ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا تێكشكێنران

هێزەکانی سوریای دیموکرات تێكشكاندنی ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا و گرووپە چەكدارەكان ڕادەگەیەنێت.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانیان بۆسەر یەکێک لە خاڵە سەربازییەکانیان لە دەورووبەری بەنداوی تشرین پوچەڵکردۆتەوە و بەهۆی دروستبونی شەڕ و پێکدادان لەنێوان شەڕڤانان و گرووپە چەکدارەکان، سێ چەکدار کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، هێزەکانمان توانیویانە شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گرووپە چەکدارەکان بخەنە خوارەوە، کە لە نێویاندا سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی تێدابووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بە درێژایی شەوی ڕابردو بەسەر ئاسمانی شاری کۆبانێ و شارۆچکەی عەین عیسا سوڕانەتەوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە