لە مزگەوتێکی دێرینی قەزای داڤالی پارێزگەی قەیسەری تورکیا تەسبێحێک پارێزراوە کە مێژووی دروستکردنی بۆ حەوت سەدە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
درێژی تەسبێحەکە 13 مەتر و کێشی پێنج کیلۆگرامە کە لە هەزار و 111 دەنک پێکهاتووە.
تەسبێحەکە لە مزگەوتی “سەواسی سیتی خاتون” پارێزراوە کە مێژووی دروستکردنەکەی بۆ ساڵی 1281 دەگەڕێتەوە و دەوترێت تەسبێحەکەش هەر هەمان ساڵ دروستکراوە.
تەسبێحەکە لە تەختەی ئەندیز دروستکراوە و لە ناو شووشەیەکێشدا دەپارێزرێت و تەنها لە کاتی بۆنە ئایینییەکان و رۆژە پیرۆزەکانی وەک ڕەمەزاندا دەردەهێنرێت.
ڕێ بەو کەسانەی سەردانی مزگەوتەکە دەکەن دەدرێت زیکری پێ بکەن.




