spot_imgspot_img

حکومەتی ئیسرائیل بۆ تاوتوێکردنی “زیادبوونی کاریگەریی تورکیا لە سووریا” کۆدەبێتەوە

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھۆ بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا و “زیادبوونی کاریگەریی تورکیا لە سووریا”، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی کۆدەبێتەوە.

ڕۆژنامەی یەدیعووت ئەحرەنووت-ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە بنیامین ناتانیاھخ، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی ئیسرائیل ئەنجام دەدات و لە میانیدا دۆخی سووریا و “زیادبوونی کاریگەریی تورکیا” لە سووریا، تاوتوێ دەکەن.

ھەر لەوبارەیەوە کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە بینامین ناتانیاھۆ بە نیگەرانییەوە، چاودێری نزیکبوونەوەی نێوان دەسەڵاتی نوێی سووریا و حکومەتی تورکیا دەکات.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە بینامین ناتیانیاھۆ بۆ تاوتوێکردنی بەوەی کە بە”زیادبوونی ھەژموونی تورکیا لە سووریا” ناوی بردووە، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیی ئیسرائیل، کۆدەبێتەوە.

ھەروەھا ماڵپەڕی “Walla”ی ئیسرائیلی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە حکومەتی سووریا لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی بنکەیەکی سەربازیی لە ناوچەی تەدمور سەربە پارێزگای حومس لە بەرامبەر ھاوکارییە ئابووری، سەربازیی و سیاسییەکان ڕادەستی تورکیا بکات.

ماڵپەڕەکە ڕاشیگەیاندووە: “بوونی سەربازیی تورکیا” کە لە ڕۆژھەڵاتی حومس دەبینرێت، “بە جیددی بووەتە مایەی نیگەرانی ئیسرائیل”.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە