spot_imgspot_img

وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی گیانلەدەستدانی پزیشکەکەی مێرگەسۆر بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوەیان ئاشکراکردنی هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە پێکهێناوە کە گیانلەدەستدانی پزیشکێکی لە مێرگەسۆر لێکەوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندوستی ڕایگەیاند، دوابەدوای هەردوو ڕوداووی دڵتەزێنی هاتووچۆی یەک لەدوای یەکی ئەمبوڵانسی نەخۆشخانە و دواتر وەڕگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بۆ گواستنەوەی هەمان بریندارانی ڕوداووەکە لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 2025/3/21 لەسنوری قەزای مێرگەسۆر کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لەدەستدانی پزیشکی جوانەمەرگ قەحتان جیهاد سورچی، لەکاتی دەوامی ئێشکگری و ئەرکی فەرمی و گەیاندنی نەخۆشدا.

ڕوونیشیکردەوە کە لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری تەندروستی، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی و بەشداری سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و ڕێککاری یاسایی و دادوەری و ئامادەبوونی چاودێری دادوەری پەیوەندار، دەستبەجێ لێژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە و گیان لەدەستدانی خوالێخۆشبوو و بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی وردەکاری پێویست.

وەزارەتی تەندروستی هیچ زانیارییەکی دەربارەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا نەکردووە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە