spot_imgspot_img

مامۆستا تاهیر بامۆکی: پارەمان بۆ خەرج بکەن جەڵتەی بێ مووچەیی لێمان دەدات

مامۆستا تاهیر بامۆکی، مامۆستای خانەنشینکراوی ئاینی لە پارێزگای هەڵەبجە لە نامەیەکدا باسی لە خراپی دۆخی خۆی دەکات کە بەهۆی ئەوەی مووچەی وەرنەگرتووە دووچاری بۆتەوە دەشڵێت، “ئەو بڕە پارەمان بۆ خەرجبکەن تا جەڵدەی بێ پارەیی‌ و مووچە وەرنەگرتن لێمان نەدات”.

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خوای بەرزو بێ هاوتا

بۆ بەڕێزان لەوەزارەت‌ و گەنجینەو بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان.. سڵاوێکی ڕەمەزانانەتان لێبێت…

بەڕێزان نازانم ئاگادارن پێنج شەش موالید لەکونفەیەکونێکا خانەنشینکران، پەڕاوی خانەنشینی‌و پەڕاوی خەرجکردنی موچەی 180 ڕۆژی مۆڵەتی کۆکراوەمان بۆکرا بۆ ئەوەی وەک بەرکوڵێک ئەو بڕە پارەمان بۆ خەرجبکەن تا جەڵدەی بێ پارەیی‌ و مووچە وەرنەگرتن لێمان نەدات، ئێمە لە31ى 12ى 2024وە خانەنشینبوین تەنها مووچەی مانگی 11ى 2024مان وەگرتوە، بەم بەرە جەژنانە ماڵ‌ و منداڵی ئێمەش مرۆڤن پێویستی ڕۆژانەیان هەیە، وا ڕەمەزانمان بەقەرز بەسەربرد، جەژن تەنگی پێ هەڵچنیوین، ئیتر منداڵ لەجەژندا سوعبەت نازانێ دەڵێ بابێ جلوبەرگ پێڵاو پارەی ڕۆژانە، دەرمان…..

بۆیە ئەم نامە کراوەم بڵاوکردەوە کەس خۆی کەڕ نەکات، دڵنیابن هەمومان لەم شەوانی قەدرو دوعاگیرابونەدا دەستدەکەین بەدوعا ئەگەر تەکانێک نەدەن‌و فریانەکەون (لقد اعژر من انژر…..).

هەر وتم باقسە نەکەم کەچی خۆتان کردوە بەکەڕڕەی شەربەت، کاکە ئێمە مەلاین خۆ مەلائیکە نین ناو ئاو نەخۆین، تکایە بەئیسعافی فەوری ئەو مووچانەمان بۆ بنێرن‌ و خۆتان لەئاهونزولەی مامۆستای ڕیش سپی دەست بەدەستنوێژو بەڕۆژو بپارێزن.

داواکار: مامۆستا تاهیر بامۆكى
خانەنشینكراوێکی گیرفان خاڵی ئەم مەملەکەتە

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە