کۆمپانیای شاومی چینی کە بەرهەمهێنەری مۆبایلە زیرەکەکانە، داهاتی کۆمپانیاکەی بۆ چارەکی چوارەمی ساڵی 2024 بڵاوکردەوە و نزیکەی لەسەدا ٥٠ زیادیکردووە، کە زیاترە لە خەمڵاندنی شیکارەکان.
کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، داهاتەکەی بەڕێژەی 48.8% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 109 ملیار یوان کە دەکاتە 15.09 ملیار دۆلار، ئەمەش زیاترە لە تێکڕای خەمڵاندنەکانی شرۆڤەکاران کە 103.94 ملیار یوان بووە.
پشکی کۆمپانیای شاومی لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوودا بە ڕێژەی 284% بازدانی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پڕۆژەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی متمانەی وەبەرهێنەرانی بەرزکردووەتەوە.
کۆمپانیای شاومی لە ساڵی 2024دا داهاتی32.1 ملیار یوان لە بازرگانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی ڕاگەیاند.
