spot_imgspot_img

فەتوای نوێ‌ دەربارەی سەرفیترە و فیدیەی ڕۆژوو درا

دیوانی وەقفی سوننی عێراق بڕی سەرفیترە و فیدیەی ڕۆژوو دیاری دەكات و ڕایدەگەیەنێت، بنەما ئەوەیە بە خواردن بێت و دەكرێت بە پارە بێت و دەشڵێت: دەكرێت بدرێت بە خەڵكی غەززە.

ئەنجوومەنی زانستیی ناوەندیی لە دیوانی وەقفی سوننی عێراق لە فەتوایەكدا وردەكاری فەرز بوونی سەرفیترە و فیدییە لەژێر ڕۆشنایی فەرموودەكانی پێغەمبەر (د.خ) ڕووندەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بنەمای سەرەكی ئەوەیە بە خواردن بێت، بەڵام بەشێكی زانایان و ئیمامی گەورە ئەبو حەنیفە و سوفیانی سەوری و ئیمامی بوخاری (ڕەحمەتی خوایان لێبێت) ڕێگەیان داوە بە پارەش بدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، سەرفیترە و فیدیە دەدرێت بە خەڵكی هەژار و نەدار، هەربۆیە دەتوانرێت بدرێت بە خەڵكی غەززە.

لە فەتواكەدا هاتووە، بۆ ئەمساڵ بەهای سەرفیترە دیاری كراوە بە نزیكەی (3 هەزار) دینار بۆ هەر كەسێك، بەڵام بۆ فیدیەی ڕۆژووی ئەو كەسانەی ناتوانن بەڕۆژوو ببن بەهۆی نەخۆشییەكی بەردەوامەوە یان پیرییەوە ئەوا فیدیەی هەر ڕۆژێك بەڕۆژوونەبوون بریتییە لە (1500) دینار، بەڵام لەلای حەنەفییەكان بەهاكەی هەمان بڕی سەرفیترەیە و ئەو نرخانەش بەپێی نرخی ئەو خۆراكەی بەكاردەهێنرێت یان بەپێی شارەكان و ناوچەكان و سەردەمەكان دەگۆڕێت، بۆیە هەرچەند زیاتر بدرێت خێری زیاترە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم بۆ سەرفیترەی هەر كەسێك بڕی 3 هەزار دینار و بۆ فیدیەی ڕۆژووی هە ڕۆژێك بڕی 3 هەزار دینار دیاری كراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە