هەندێک جار لەمالەوە چەند خۆراکێک دروستدەکەین کە تامی ئەو خۆراکە لە دەرەوە نادات، ئەمەش لەوانەیە پەیوەندی بە هۆکارێکی دیاریکراوەوە نەبێت، بەڵام رەنگە پلەی گەرمی ژوور و ماڵەوە هۆکاربن بۆ ئەوەی تامی ئەو خواردنە وادەربچێت.
لێرەدا چەند ڕێنماییەک لەسەر چەند خۆراکێک دەخەینەڕوو لەوانە:
هێلکە
هەرچەندە پێویستە هێلکە لەناو سەلاجە یان ساردکەرەوە هەڵبگیرێت، بەڵام پسپۆڕان دەڵێن پێویستە هێلکە بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەک لەدەرەوەی سەلاجەدا دابنرێت تا بگاتە پلەی گەرمی ژوورەکە و ئەوکات بەکاربهێنرێت بۆ خواردن.
هاوکات جەخت لەوە دەکەنەوە بەم هەنگاوە دەتوانرێت جیاوازییەکی گەورە دروست بکرێت لە تامی هێلکەکەدا.
هەروەها گرنگە زەردێنەی هێلکە لە پلەی گەرمی ژووردا بێت، چونکە ئەمە یارمەتی دەدات بە شێوەیەکی یەکسانتر و بە شێوەیەکی نەرمتر تێکەڵ بە سپێنەکە ببن.
کەرە
پێویستە کەرە بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک لە پلەی گەرمی ژووردا بمێنێتەوە پێش بەکارهێنانی، چونکە ئەمە وا دەکات بە تەواوی تامەکەی بگۆردریت، بۆ بیرخستنەوە” بەکارهێنانی کەرە و پەنیر بە ساردی کاریگەری نەرێنی لەسەر تام و شێوازی شیرینی دەبێت”.
زۆربەی جۆرەکانی شیرینی پشت بە کرێمکردنی کەرە و شەکر پێکەوە دەبەستن بۆ دروستکردنی شیرینییەکی ناوازەی سوک.
شیر و ماست
زۆربەی ئەوکاتانەی هەوڵی دروستکردنی نان دەدرێت، پشت بەوەدەبەستێت کە شیر یان ماستەکە لەپلەی گەرمی ژوورەکە زیاتر و کەمتر نەبێت، چونکە کێشەی زۆر بۆ چەوری ناو کەرە دروستدەکات و ئەمەش دەتوانێت پێکهاتەی خواردنەکە تێکبدات و بیکاتە کلۆ کلۆ.
خومرە
ئەگەر ڕێگە نەدرێت خومرەکە بگاتە پلەی گەرمی ژوور پێش ئەوەی بخرێتە ناو هەویرەکەوە، ئەوا ئەگەری چالاکبوون و بەرزکردنەوەی نانەکە کەم دەبێت، و لە ئەنجامدا نانێکی چڕ دروست دەبێت.
شوکولاتە
بۆ ئەوەی شیرینییەکی باشتر دەربکەوێت و پێکهاتەی نەرمتر بێت، پسپۆڕان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە شوکولاتەکە بۆ ماوەی ٢٠-٣٠ خولەک لەدەرەوەی ساردکەرەوە دابنرێت بۆئەوەی بگاتە پلەی گەرمی ژوور بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بە یەکسانیتر بتوێتەوە.
سەرنج بدەن باش نییە شوکولاتە لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت، چونکە پلەی گەرمی نزم دەبێتە هۆی تێکدانی پێکهاتەکەی.
کەرەی گوێز
کەرەی گوێز یان کەرەی فستق دەبێت لە پلەی گەرمی ژووردا بێت پێش بەکارهێنانی لە نانکردندا، پارچەی کەرەی گوێزی سارد و تێکەڵنەکراو دەتوانێت کێشە لە کەلوپەلی نانەوادا دروست بکات، وەک دابەشکردنی چەوری بە شێوەیەکی نادروست، پەڵەی چەوری زیادە، دەرکەوتنی تەخت و لەوانەیە پێکهاتەی ڕەق و زیادەڕۆیی.
لیمۆ
کاتێک میوەی لیمۆ بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک لە پلەی گەرمی ژووردا دەهێڵرێتەوە، نەرمتر دەبێتەوە، ئەمەش وا دەکات کردنی بەشەربەت ئاسانتر بێت و ئاویشی زیاد دەکات، هەروەها پلەی گەرمی مامناوەند بۆن و تامەکەی بەرز دەکاتەوە ئاسانتر پاکدەکرێت.
ماسی
ڕێگەدان بە بڕینی ئەستووری ماسی وەک سەلەمون بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٣٠ خولەک بۆ پلەی گەرمی ژوورەکە زۆر گرنگە بۆ یەکسانکردنی چێشت لێنان.
ستیک
بۆ چێشت لێنانێکی تەواو، زۆربەی پسپۆڕان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ستیکەکە لە پلەی گەرمی ژووردا بۆ ماوەی ٣٠ خولەک دابنرێت پێش ئەوەی بکوڵێنرێت، چونکە کوڵاندنی ستیکی سارد ئەگەری مانەوەی ناوەوەی بە کەم کوڵاو زیاد دەکات.