spot_imgspot_img

كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 ڕاگەیەنرا

وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆتایی هات و وەزیری دارایی لیستەكەی پەسەند كرد و ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، دوای تەواو بوونی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 3ی مووچەخۆرانی هەرێم، ئەمڕۆ شاندی دارایی هەرێم ە بەغدا لەگەڵ شاندی دارایی عێراق كۆبوونەتەوە و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لیستەكەی پەسەند كردووە.

میدیای گۆڕان لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی، كە وەزیرەكەی لە پشكی بزووتنەوەكەیە بڵاویكردەوە، شاندە هونەرییەكەی وەزارەتی دارایی لە بەغدا دەمێننەوە و سبەینێ دوو شەممە، پارەی مووچەی مانگی سێ دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و ڕۆژی سێ شەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دابوو، كە پێش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێتا سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە مووچەی مانگی 3 وەربگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە:ماوەی پێنج ڕۆژە تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازار لە شاری بەغدان، لە ئێستادا تیمەکە لەگەڵ فەرمانگەی بودجەو ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە قۆناغی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن.

دەشڵێت: سەرجەم ڕێکارەکان لە قۆناغی کۆتایدایەو چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەموویلی مووچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە