پزیشكێكی پسپۆڕ ڕایدەگەیەنێت، مانگی ڕەمەزان باشترین کاتە بۆ وەرزش، چونکە بە ڕۆژووبوون خۆی وەرزشێکە.
هەژار عومەر، پزیشکی پسپۆڕ دەربارەی پرسیاری خەڵك لەسەر ئەوەی چۆن دەتوانن لە مانگی ڕەمەزان وەرزش بکەن؟ وتی: بە پێچەوانەوە، مانگی ڕەمەزان باشترین کاتە بۆ وەرزش، چونکە بە ڕۆژووبوون خۆی وەرزشێکە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، توێژینەوەکان دەریانخستووە، وەرزش بە سکی برسی و پێش بەربانگ، سوودی دەبێت بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە یارمەتیدەرە بۆ سووتانی چەوری بەشێوەیەکی کاریگەر.
بۆ دابەزاندنی کێش و لەش و لارێکی ڕێک، بەشێک لە هاووڵاتییان مانگی ڕەمەزان بەدەرفەت دەزانن و بۆ ئەوەش ڕێگای پارك و هۆڵەكانی وەرزش كردن دەگرنەبەر.