spot_imgspot_img

سبەی نەوتە هەرزانەکەی بەغدا، دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق ئاگاداری دانیشتووانی سنووری قەزاکە دەکاتەوە کە سبەینێ بەشی یەکەمی ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن بەغدادەوە دابینکراوە دابـەش دەکرێـت.

قایمقامییەتەکە ڕاشیگەیاندووە، “سبەینێ بەشی یەکەمی ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن بەغدادەوە دابینکراوە لەسنووری قەزای سیـدسادق دابـەشدەکرێـت و لە رۆژانی داهاتوودا لە سنـووری گوندەکانی بناری سورێن دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبیت”.

باسی لەوەشکردووە، “بـڕی 200 لیتر نەوت بە هەر خێزانێـک دەدرێـت بەبڕی 60 هەزار دینار، دابەشکردنی ئەو بـڕە نەوتـە تەنهـا بەکارتـی زیـرەک بە هاووڵاتییان دەدرێـت”.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە