spot_imgspot_img

بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ئەمریکا دانوستان دەکات

دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا، ئەو دەزگایەی کە سەرۆکی ئەمریکا دەپارێزێت، لە گفتوگۆیەکی سەرەتاییدایە لەگەڵ کۆمپانیایەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێل سەبارەت بە ئەگەری دابینکردنی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش.

دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا ڕایگەیاند، شۆن کوران، بەڕیوەبری دەزگاکە بەم دواییە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز (GM) کۆبووەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نەوەی داهاتووی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش.

کوران لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز باسی لە بەرەنگاربوونەوەی پێشکەوتنی مەترسییەکان کرد و ڕایگەیاند ئەو مەترسییانە وا دەخوازن داهێنانی نوێ لە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانیاندا بکەن.

ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سوبەربانی شیفۆلیتی زرێپۆش لە سەردانەکانیدا بەکاردەهێنێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە