دادگای ئیستانبوڵ بڕیاری بەندکردنی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵی دا کە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای ئیستانبوڵ بڕیاری دا ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ تا ڕۆژی دادگاییکردنی بەندبکرێت.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئیمامئۆغڵو ژمارەیەک تۆمەتباری دیکە برانەوە بەر دادگا و وتەیان لێوەرگیرا.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، داواکاری گشتی بڕیاری دەستبەسەکردنی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ و 99 کەسی دیکە دەرکرد کە بە گەندەڵی و بەرتیلوەرگرتن و هاوکاریکردنی تیرۆر تۆمەتبارکراون.
