کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
ئەوەشی وتووە، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی