شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو ساردترین شەوی بەهاری ئەمساڵ دەبێت و دەشڵێت: پلەکانی گەرما لەناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەچێتە ژێر سفری سەدی.
هەڤاڵ سدیق، شەرەزای کەشناسی ڕایگەیاندووە، درەنگانی ئەمشەو (شەممە لەسەر یەک شەممە)، لەئەنجامی زیادبوونی کاریگەریی ئەو بارستە هەوا ساردەی، کە له ڕۆژی هەینیەوە ڕوویکردۆتە وڵاتانی شام و باکووری کوردستان وهەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و ئیدارەی سۆران و بەشێک لەناوچەکانی ئێدارەی ڕاپەڕین و ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی پارێزگای سلێمانی لەژێر سفری سیلیزییەوە دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەگەری دروستبوونی دیاردەی زوقم (شەختە) هەیە، ساردترین ناوحەی هەرێم ناوچەکانی سنووری ئیدارەی سۆرانە لەناحیەی حاجی ئۆمەران پلەکانی گەرما (7- بۆ 8 -) پلە لەژێری سفرەوە دەبێت له هەندێ ناوچە (11-) تۆمار دەکات.
ئەو شارەزا كەشناسییە دەشڵێت: کاریگەریی ئەو بارستە هەوا ساردە لە ڕوژی دوو شەممەوە بەرەو لاوازبوون دەچێت و پلەکانی گەرما (٤-٥) پلە بەرزدەبنەوە.
