پەیوەندی نێوان ماست و شێرپەنجەی قۆڵۆن ئاشکرا دەبێت

توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ دەریخستووە، کە خواردنی دوو قوتوو ماست هەفتانە رێخۆڵەکان لە هەندێ جۆری شێرپەنجە دەپارێزێت بەتایبەتیش شێرپەنجەی قۆڵۆن.

توێژینەوەکە دەڵێت: ئەوکەسانەی هەفتانە دوو قوتوو ماست دەخۆت بە ڕێژەی 20% کەمتر توشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەبن بە بەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی، کە مانگانە تەنها یەک قوتوو دەخۆن.

ئەم پەیوەندییەی ماست و شێرپەنجە لە بەشی سەرەوەی ڕیخۆڵەدا بەهێزترە، هەروەها ئەگەری هەیە بەکتریاکانی ڕیخۆڵەش ڕۆڵیان هەبێت لە دانانی سنورێک بۆ زیادکردنی گرێ شێرپەنجەییەکان.

توێژەران پێیان وایە، کە ئەم بەکتریایانە ئەگەری هەیە تایبەتمەندی دژە ئۆکسان و دژە هەوکردنیان تێدا بێت و بەرگری لەش بەهێز دەکەن ، ئەمەش توانای لەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە زیاد دەکات.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە