spot_imgspot_img

“بەناوی كارمەندی شارەوانی جەژنانەیان وەرگرتووە”

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی فێڵکردن دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو تۆمەتبارانە وەکو کارمەندی شارەوانی خۆیان ناساندووە لە قەزای عەینکاوە، کە هەڵساون بە وەرگرتنی جەژنانە، کە فێڵیان لە چەندین ماڵ کردبوو.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرایەوە، دەستبەجێ دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە، دەرکەوت کە ئەو دوو تۆمەتبارە کارمەندی شارەوانی نین.

دەشڵێت: دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوه، تۆمەتباران دەستگیر کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە