وەزیری دارایی هەرێم بڕیاریدا لەمەودوا تەمویلی مووچەی فەرمانبەران و سەرجەم مووچەخۆران لەڕێگەی بانكی ئاشتی-یەوە دەبێت و دەشڵێت: نابێت دەست لە پارەی هاووڵاتیان لە بانكەكان بدرێت.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم لە گشتاندنێكدا دەسەڵاتی تەمیلی مووچەی داوەتە بانكی ئاشتی، و ئاماژەی بەوەكردووە، تەمویلی موچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران راستەوخۆ لە بانكی منارەوە دەنێردرێت بۆ بانكی ئاشتی لەوێشەوە بۆ بانكەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان.
ڕاشیگەیاندووە، بەهیچ جۆرێك دەستكاری پارەی هاووڵاتیان ناكرێت لە بانكەكان بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی دەگیرێتە بەر.
هەر لە گشتاندنەكەدا هاتووە، نابێت كێشە بۆ پێشینەی مانگانەی فەرمانگەكان و كۆمپانیاكان و بەڵێندەران درووست بكرێت.
دەشڵێت: دەبێت هەفتانە هەموو بانكەكان لیستی داهات و خەرجییەكان ئاراستەی وەزارەتی دارایی بكەن.