سبەینێ بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی كوردییەوە پشووی فەرمییە لە هەرێمی كوردستان.
حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی هەرێم سبەینێ یەك شەممە 23ی ئازار بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەرۆز و سەری ساڵی كوردییەوە پشووی فەرمی دەبێت لە تەواوی دامودەزگاكانی هەرێم.
ساڵانە بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردییەوە هەر سێ ڕۆژی (21 و 22 و 23ی ئازار) دەبێتە پشوو، كە ئەمساڵ ڕۆژانی (21 و 22ی ئازار) بەر ڕۆژانی هەینی و شەممە كەوتە كە پشووە.