ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لەهەرێم دابەزی و لە ناوەڕاست و باشوور بە جێگیری مایەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 22ـی ئازاری 2025، نرخی دراوەکان لەبازارەکانی هەرێم بەشێوەیەکی گشتی بەجێگیری ماوەتەوە، هاوکات دۆلار لە داخستنی بازاڕدا کەمێک دابەزی.
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لەبازارەکانی هەرێم و هەولیر بەتایبەتی دابەزینی تۆمارکرد، بۆجۆریک نرخی دۆلار بۆ 147،000 دینار دابەزی، و نرخی کڕینی دۆلار بووە 146 هەزار و 950 دینار.
ماوەی چەند هەفتەیەک دەبێت دۆلار لەخوار 150 هەزار دینار مامەلەی پیوەدەکرێت و چاوەڕواندەکرێت بۆ دوای مانگی ڕەمەزان نرخی دۆلار جارێکیتر بچێتەوە 150 هەزار دیناری عێڕاقی.
