تەنها بیهێنە بەرچاوت کەش و هەوا بە درێژایی ساڵ زۆر ساردە، هەموو شتێک هێمنە، هیچ ڕۆژێکی هاوین نییە، تەنها چنەد ڕۆژێک هەیە لە سالەکەدا کە دەتوانیت بەبێ کەرەستەی تایبەت و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی گەورە بچیتە دەرەوە.
لەسەر ئاستی جیهانی، سەهۆڵبەندان بە ئەستووری ٣ بۆ ٤ کیلۆمەتر نیوەگۆی باکوور لە جەمسەرەکانەوە تا ئەو شوێنەی ئێستا نیوەی ئەمریکا و ئینگلتەرا و نەرویج و نیوەی ڕووسیا دەگرێتەوە.
لە باشوورەوە بەفر جەمسەری باشووری داپۆشیبوو، گەیشتە ئەو شوێنەی کە ئێستا لێواری باشووری ئەفریقا و بەشێکی ئوسترالیا و کیشوەری ئەمریکای باشوورە لە نێوان ئەم خاڵەی سەرەوە و ئەو خاڵەی خوارەوە، زەوی بە شەپۆلی یەک لە دوای یەک لە سەرمایەکی تونددا کەوت.
نزیکەی 2.5 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر زەوی چووەتە سەردەمێکەوە کە بە سەردەمی سەهۆڵبەندانی یەک لە دوای یەک ناسراوە، لەوانە ئەو سەردەمەی کە زاناکان پێی دەڵێن “سەردەمی نێوان سەهۆڵبەندان”، هاوشێوەی ئەو سەردەمەی ئێستا بووبێت کە ئەزموونی دەکەین، ئەویش بە نزیکەیی 11 هەزار و 700 ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردووە، شیکارییەکی توێژینەوەکە وادەی چاوەڕوانکراو بۆ گواستنەوە لەم قۆناغەوە بۆ سەردەمێکی سەهۆڵبەندی نوێ دەستنیشان دەکات.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە کە لە گۆڤاری بەناوبانگی زانستدا بڵاوکراوەتەوە، توێژەران ڕوونکردنەوەیەکی نوێ و جیاوازیان بۆ گۆڕانکارییە وردەکانی خولگەی زەوی بەدەوری خۆردا خستووەتەڕوو، کە دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە کەشوهەوای هەسارەکەدا بەدرێژایی هەزاران ساڵ.
توێژینەوەکە بەدواداچوون بۆ خولەکانی کەشوهەوای سروشتی هەسارەکە کردووە لە ماوەی ملیۆنێک ساڵدا، ئەمەش تێڕوانینێکی نوێی بۆ سیستەمی کەشوهەوای داینامیکی زەوی داوە، وایکردووە تیمەکە پێشبینی بکەن کە سەردەمی سەهۆڵبەندی داهاتوو لە 10 هەزار ساڵی ئایندەدا ڕووبدات.
دوای ١٠ هەزار ساڵ چی ڕوودەدات کاتێک سەردەمی سەهۆڵبەندان دەگەڕێتەوە؟
بە دڵنیاییەوە ناگەڕێینەوە بۆ ئەشکەوتەکان و تەکنەلۆژیای مۆدێرن یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم شتە بەم شێوەیە یان بەو شێوەیە، بەڵام گومانی تێدا نییە کە بارودۆخی سەر زەوی لەوە توندتر دەبێت کە ئێمە خەیاڵی دەکەین.
لەم چوارچێوەیەدا زانایان کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی بەرهەمی بەرگری لە سەرما و وەبەرهێنان لە کشتوکاڵی ناوماڵ و ژێر زەویدا جگە لەوەش وڵاتان کاردەکەن بۆ هەڵگرتنی خۆراکی لەناونەچوو، هەروەها یەدەگی خۆراکی وشککراوە و بەستوو و لە قوتوودا پێویستە.
پاشان چارەسەرە مرۆییەکان بریتی دەبن لە فراوانکردنی سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە و پەرەپێدانی سیستەمی گەرمکەرەوەی کاراتر، ئەمەش پێویستی بە زیادکردنی وەبەرهێنان دەبێت لە وزەی ئەتۆمیدا، بەو پێیەی سەرچاوەیەکی وزەی جێگیر و درێژخایەنە و کاریگەری بارودۆخی کەشوهەوا نییە.
فەلەکناسی ئەمریکی کارل ساگان جارێک دەڵێت “گەڕان لە سروشتی ئێمەدایە. ئێمە وەک سەرگەردانێک دەستمان پێکرد، و هەر وەک سەرگەردانێک دەمێنینەوە”.
