ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو: دەبمە كاندیدی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا

ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ، كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە دەستبەسەركراوە ڕایگەیاند، سبەینێ بە کۆی دەنگی پارتەکەی دەبێتە کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا.

ئیمام ئۆغلۆ، کە ئێستا بە تۆمەتی تێوەگلان لەگەندەڵی و پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە لە زیندانە، لە نوێترین پەیامیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێكس) نووسیویەتی، سبەینێ یەکشەممە 23ی ئازار، سەرجەم ئەندامانی پارتی گەلی كۆماری دەنگم پێدەدەن وەک کاندیدی سەرۆکایەتی خۆیان.

ئەوەشی نووسیوە: “داوا لە هەموو هەڤاڵانی حزبەکەم دەکەم بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، جگە لە سندوقی دەنگدان بۆ ئەندامانی پارتیمان، سندوقی دەنگدان لە سەرتاسەری تورکیا بۆ هەموو هاووڵاتیانمان دادەنرێت، داوا لە هەموو هاووڵاتیانمان دەکەم کە بەشداری ئەم جۆش و خرۆشە گەورەیە بکەن، ئەم پرۆسەیە سەختە و ئاڵنگارییەكە دەكەوێتە ئەستۆی میللەتەکەمان”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە