spot_imgspot_img

بافڵ تاڵەبانی: میللەتی کورد شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەیە

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیامی ئاهەنگی نەورزی دیار بەکر ڕایگەیاند، میللەتی کورد شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەیە.

لە ئاهەنگی نەورۆز لە دیاربەکر پەیامی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوێندرایەوە، لە پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی، کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوکی قودسی کوردستان، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە کوردستانییانی خۆشەویست دەکەم و هیوای ئاشتی و ئارامی و شادمانیی بۆ هەمووان دەخوازم.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە، تەبایی، پێکەوەیی، برایەتی و یەکڕیزیی کوردایەتییە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی.

هیواشى خواستووە، ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیرییکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک و دەشڵێت: میللەتی کورد شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەیە، با هەموومان پێکەوە شانبەشانى یەک هەوڵبدەین و کار بۆ ئاشتی هەمیشەیی بۆ گەلی کورد و سەرفرازیی بۆ کوردستان بکەین.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە