spot_imgspot_img

ئەمریکا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر فرۆشتنی چەکی پێشکەوتوو بە سعوودیە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر ئەوەی کە بە بەھای 100 ملیۆن دۆلار چەکی پێشکەوتوو بە سعوودیە بفرۆشێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەوەی کە چەکی پێشکەوتوو بە سعوودیە بفرۆشێت.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوەکدا ئاماژەی بەوەداوە، ڕەزامەندیان نیشانداوە لەسەر ئەوەی کە بە بەھای 100 ملیۆن دۆلار چەکی پێشکەوتوو بە سعوودیە بفرۆشێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە: “ئەو چەکانەی کە بۆ فرۆشتنی سعوودیە پەسەند کراون، توانای سعوودیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی ئێستا و داھاتوو بەھێز دەکات”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کۆمپانیایەی کە گرێبەستی فڕۆشتنی چەکی پێشکەوتووی لەگەڵ سعوودی واژوو کردووە بریتییە لە کۆمپانیای “BAE Systems” کە بارەگاکەی لە ویلایەتی ڤیرجینیایە.

ھاوکات ئاژانسی ھاریکاریی ئەمنیی بەرگریی (DSCA) سەربە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا “پێنتاگۆن” ڕایگەیاندووە کە کۆنگرێسی لەبارەی بڕیاری فڕۆشتنی چەکی پێشکەوتوو بە سعوودیە، ئاگادارکردووەتەوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە