ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی دارستانەکانە

کەمکردنەوەی دارستانبڕین و نۆژەنکردنەوە و بەڕێوەبردنی دارستانەکان بە شێوەیەکی بەردەوام ڕێگایەکی گرنگن بۆ گەیشتن بە ئامانجە جیهانییەکان تا ساڵی 2030.

سەرەڕای کەمبوونەوەی ڕێژەی دارستانبڕین، زیاتر لە 420 ملیۆن هێکتار دارستان لە ساڵی 1990ەوە بڕدراونەتەوە، کە ساڵانە 10 ملیۆن هێکتار زیانیان پێدەگات.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم هەڕەشانە، ڕێکخراوی FAO بە بەشداری شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ئێرلەندای باکوور، بەرنامەیەکی “Aim4Forests”ی دەستپێکرد، کە بەرنامەیەکی پێنج ساڵەیە و ئامانجی بەهێزکردنی چاودێریکردنی دارستانەکانە بە تەکنیکە مۆدێرنەکان، داهێنانی تەکنیکی و بەکارهێنانی بنەماکانی بۆشایی ئاسمان داتا و هەستکردن لە دوورەوە.

لە ساڵی 2012 ئەنجومەنی گشتی 21ی ئازاری وەک ڕۆژی جیهانی دارستانەکان ناساند، بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە گرنگی هەموو جۆرە دارستانێک، لەگەڵ هەر ئاهەنگێکی ڕۆژی جیهانی دارستانەکان، وڵاتان هاندەدرێن هەوڵی زیاتری ناوخۆیی و نیشتمانی و نێودەوڵەتی بدەن بۆ ڕێکخستنی چالاکییەکانی پەیوەست بە دارستانەکان، وەک هەڵمەتەکانی زیادکردنی دارستان.

ڕێکخەرانی ئەم ئاهەنگانە بریتین لە: کۆڕبەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دارستانەکان و ڕێکخراوی FAO، بە هاوکاری حکومەت و هاوبەشەکانی پەیوەندیدار بە دارستان و ڕێکخراوەکانی دیکەی پەیوەست بەم بوارەوە.

زانیاری زیاتر….

دارستانەکان شوێنی 80%ی هەمەچەشنە زیندەوەرەکانن.

زیاتر لە 30%ی ئەو نەخۆشییە نوێیانەی کە لە ساڵی 1960ەوە تۆمارکراون، بەهۆی گۆڕانی بەکارهێنانی زەوییە، لەنێویاندا دارستانبڕین.

ساڵانە ڕووبەری ئەو دارستانانەی دەبڕدرێنەوە لە جیهاندا، هاوتایە بە نزیکەی 14 ملیۆن یاریگای تۆپی.
ئافاتەکانی مێروو ساڵانە نزیکەی 35 ملیۆن هێکتار دارستان لەناو دەبەن.

75%ی ئاوی شیرین لە جیهاندا لە ناوچە دارستانییەکانن.

ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە