spot_imgspot_img

سێیەم عومرەکاری کوردستان لە مانگی ڕەمەزاندا لە مەککە کۆچی دوایی کرد

سێیەم عومرەکاری کوردستان لە مانگی رەمەزاندا لە مەککە کۆچی دوایی کە دوای بەجێهێنانی عومرە جەڵتەی دڵ لێیدابوو.

‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمرۆ پێنجشەممە، هاووڵاتی سەمیر محەمەد مەجید، دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کە بە مەبەستی عومرە سەردانی سعوودیەی کردبوو دوای بەجێگەیاندنی سونەتی عومرە باری تەندروستی تێکچوو و پاش چەند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

ڕونیشیکردەوە کە ئەم عومرەکارە تەمەنی ٦٥ ساڵە و پێشتر نەخۆشیی دڵی هەبووە و لەشاری مەککە تووشی جەڵتەی دڵ بووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە نوووسینگەی گەرمیان و خاوەن کۆمپانیاکە هاوکار و هەماهەنگ بوون بۆ ڕەوانەکردنی عومرەکارەکە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام ئەمڕۆ دووبارە تەندروستی تێکچووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، بەناوی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان و سەرجەم بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو و خزم و کەسوکاری دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگای بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکارەکەی بدات.

ڕاشیگەیاند، ئەمە نۆیەم عومرەکاری کوردستانە و کە لەسەرەتای ئەمساڵ لە سعوودیە کۆچی دوایی کردبێت.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە